سبه‌ی دووشه‌ممه به ئاماده‌بوونی وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی حكوومه‌تی عێراق نووسینگه‌ی ده‌رهێنانی پاسپۆرت له شارۆچكه‌ی كۆیه ده‌كرێته‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی قائیمقامیه‌تی قه‌زای كۆیه هاتووه، سبه‌ی دووشه‌ممه 2020/2/17 به ئاماده‌بوونی وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی حكوومه‌تی عێراق نووسینگه‌ی ده‌رهێنانی پاسپۆرت له شارۆچكه‌ی كۆیه ده‌كرێته‌وه.
شایه‌نی باسه به كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی پاسپۆرت له‌م شارۆچكه‌یه چیتر دانیشتوانه‌كه‌ی بۆ ده‌رهێنانی پاسپۆرت ڕوو له هه‌ولێر ناكه‌ن.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوو نووسینگه‌ی ده‌رهێنانی پاسپۆرتی له سۆرانیش كرده‌وه ئه‌وه‌یش له پێناو خزمه‌تكردنی هاووڵاتییان و نزیكردنه‌وه‌ی ڕێیه‌كان بۆیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.