Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 12:28

چی بکه‌یت بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ئازاری پشت ‌و مل له‌کاتی شۆفێریکردندا؟

پێویسته‌ په‌یڕه‌وی ئه‌م ڕێنماییانه‌ بكه‌ن
کوردستان TV
#7
100%

زۆرێك له‌شۆفێران له‌كاتی شۆفێریكردندا، به‌تایبه‌تی بۆ ماوه‌یه‌كی دوور‌و درێژ، به‌هۆی دانیشتن بۆ ماوه‌ی دوور‌و درێژ‌و نه‌جوڵان، به‌ده‌ست پشت‌و ئێش مل ئێشه‌وه‌ ده‌ناڵێنن.

له‌م ڕاپۆرته‌دا كۆمه‌ڵێك ڕێنمایی پسپۆڕانی چاره‌سه‌ری سروشتی ده‌خه‌ینه‌ڕوو، كه‌ ئازاری پشت‌و مل له‌كاتی شۆفێریكردندا زۆر كه‌مده‌كه‌نه‌وه‌.

بۆ ئه‌و شۆفێرانه‌ی گرفتی ته‌ندروستی بڕبڕه‌ی پشت‌و ملیان هه‌یه‌، پێویسته‌ په‌یڕه‌وی ئه‌م ڕێنماییانه‌ بكه‌ن: -

  • تایمدانی سوكانی ئۆتۆمبێل به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو‌و به‌و شێوه‌یه‌ی بگونجێت له‌گه‌ڵ جه‌سته‌ی شۆفێر، بۆئه‌وه‌ی ماسولكه‌كانی شان‌و مل دوچاری ئازار‌و ماندوبوون نه‌بن.
  • تایمدانی كوشن به‌شێوه‌یه‌ك، به‌زریه‌كه‌ی‌و دووری له‌سوكان‌و سكلێته‌ری به‌نزین‌و ئیستۆب‌و كلاجه‌وه‌، گونجاوبێت‌و به‌گوێره‌ی جه‌سته‌ی شۆفێر بێت.
  • به‌كارهێنانی سه‌رین بۆ پشت، بۆئه‌وه‌ی بڕبڕه‌ی پشت شێوه‌ی نیمچه‌ چه‌ماوه‌ی سروشتی خۆی وه‌ربگرێت‌و ئازاری پێنه‌گات‌و ماندوو نه‌بێت.
  • به‌تاڵكردنی گیرفانه‌كانت له‌كاتی دانیشتن‌و شۆفێری كردندا‌و لابردنی ئه‌م شتانه‌ له‌وانه‌: مۆبایل‌و جزدانی پاره‌، كه‌ جزدان له‌گیرفانی دواوه‌، گۆشه‌یه‌كی نا سروشتی دروستده‌كات‌و كاریگه‌ریی بۆ سه‌ر بڕبڕه‌ی پشت دروست ده‌كات.
  • له‌كاتی سه‌فه‌ره‌ دوور‌و درێژه‌كاندا، باشتره‌ شۆفێر پشوو بدات‌و بۆ ماوه‌یه‌ك ڕێ بكات، بۆئه‌وه‌ی سوڕی خوێن‌و ماسولكه‌كانی له‌شی چالاك ببنه‌وه‌.

پسپۆڕان ته‌كید له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌، له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوكردنی ئه‌م ڕێنماییانه‌دا زۆر گرنگه‌‌و پێویستیشه‌، ئه‌و شۆفێرانه‌ی گرفتی ته‌ندروستی پشت ‌و ملیان هه‌یه‌، چاره‌سه‌ریش به‌كاربهێنن.

هاوكات پسپۆڕانی ئه‌ڵمانی ئامۆژگاری شۆفێران ده‌كه‌ن، سه‌ره‌ڕای وه‌ستان‌و پشوودانی كورت له‌كاتی سه‌فه‌ركردندا‌و جوڵه‌‌و ڕێكردن، هاوكات گرنگه‌ ئه‌و شۆفێرانه‌ كه‌ گرفتی ته‌ندروستی پشت‌و ملیان هه‌یه‌، شێوازی دانیشتنیان له‌كاتی لێخۆڕیندا بگۆڕن، بۆئه‌وه‌ی پشوو به‌ماسولكه‌كانی شان‌و ملیان بده‌ن.

Traffic FM

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.