Erbil 38°C پێنجشەممە 07 ئایار 00:30

بەفر و کڕێوە هاتووچۆی گەشتیاری و بازرگانی لە مەرزی حاجی ئۆمەران داخست

زیاتر لە 70 سانتیمەتر بەفرباریوە
کوردستان TV
100%

سیروان حوسێن، گوتەبێژی کۆمەڵگەی سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بە کوردستان تیڤی راگەیاند: لە ئێوارەی دوێنێ یەکشەممەوە شەپۆلێکی بەفربارینی چڕ سنووری حاجی ئۆمەرانی گرتۆتەوە، بەمهۆیەوە زیاتر لە 70 سانتیمەتر بەفر لە سنووری حاجی ئۆمەران باریوە، ئەمەش بۆتە هۆکاری داخستنی بزاوتی بازرگانی لەنێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنوورەکە.

سەبارەت بە هاتووچۆی گەشتیاری، سیروان حوسێن ڕایگەیاند: ڕێگە دەدرێ ئەو گەشتیارانەی دەگەنە سنوور ئاودیو بن، بەڵام ڕێگا گشتییەکان بەهۆی زۆری بەفربارین و خێرایی ئاستی با زۆر دژوارە و ئاستەنگی زۆری بۆ دروستبووە، بەتایبەتی لە دیوی کۆماری ئیسلامی ئێران.

هاوکات تیمەکانی کەرتی چواری سۆران و تیمی بەفرڕاماڵینی کومەڵگەی سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە بەیانی ئەمڕۆوە خەریکی ڕاماڵینی بەفرن لەسەر ڕێگا گشتییەکان، بەڵام بەهۆی بەردەوامی بەفربارین ناتوانن ڕێگاکان بکەنەوە.

گوتەبێژی کۆمەڵگەی سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لەڕێی کوردستان تیڤییەوە داوا لە گەشتیاران و شۆفێران دەکات ڕێگای سنووری حاجی ئۆمەران نەرنەبەر بە مەبەستی گەشت، تا کەش و هەوا لەبار دەبێتەوە.

کەریم سمکۆ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.