به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: له‌سه‌ر سكاڵای هاوڵاتییه‌ك، مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی سلێمانی تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد و له‌هه‌ڵمه‌تێكیشدا له‌پاركی هه‌واری شار ده‌ستگیرا به‌سه‌ر چه‌كێكی بێ مۆڵه‌تدا.
ڕاشیكه‌یاندووه: دوای ئه‌وه‌ی هاوڵاتییه‌ك له‌به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان سكاڵای تۆماركرد كه له‌گه‌ڕه‌كی ڕزگاری شاری سلێمانی جزدانی پاره‌كه‌ی لێبراوه كه برێك دراوی بیانی‌و چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی تێدابووه، هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكردو توانرا له‌لایه‌ن به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانه‌وه تۆمه‌تباره‌كه بدۆزرێته‌وه‌و ده‌ستگیربكرێت.
تۆمه‌تباره‌كه ناوی (أ، ع، م) له‌دایكبوی 1979و دانیشتوی شاری سلێمانییه، له‌ئێستادا به‌فه‌رمانی به‌ڕێز دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه ڕاگیراوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌و له‌سه‌ر داوای چه‌ند هاوڵاتییه‌ك كه سكاڵایان له‌بونی ئۆتۆمبێلی چام ڕه‌ش‌و چه‌ند پێشێلكارییه‌كی دیكه‌ی یاسایی له‌پاركی هه‌واری شار كردبو، مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی سلێمانی له‌ناو پاركه‌كه هه‌ڵمه‌تێكیان ئه‌نجامداو توانرا ده‌ستبگیرێت به‌سه‌ر ده‌مانچه‌یه‌كی بێ مۆڵه‌ت و ژماره‌یه‌ك په‌رده‌ی ئۆتۆمبێلیش لێكرانه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.