به‌ڕێوه‌به‌رایه‌یه‌تی پۆلیسى گه‌رمیان له ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: به‌یانی ئه‌مڕۆ دوو شه‌مه هاوڵاتیه‌كی دانیشتووی گه‌ڕه‌كی كه‌لاری كۆنی قه‌زای كه‌لار به‌ناوی (م ٫ م ٫ س) له‌دایكبووی 1977 هێنرایه به‌شی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار له‌كه‌لار كه به‌هۆی به‌ركه‌وتنی فیشه‌كه‌وه بریدار بووبوو،
ڕاشیگه‌یاندووه: به‌وته‌ی كه‌سوكاری ناوبرا به‌ته‌نها ده‌ژی و چه‌ن ڕۆژێكه هه‌ڕه‌شه‌ی خۆكوشتنی كردوه.
ده‌شڵێت: پۆلیس ده‌ستی به‌لێكۆلینه‌وه كردوه‌و پشكنینی شوێنی ڕوداوه‌كه كراوه به‌پێی ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی له‌شوێنی ڕوداوه‌كه ده‌ست پۆلیس كه‌وتوون ده‌رده‌كه‌وێت ناوبراو فیشه‌كی له‌سه‌ر ئاگرداناوه‌و له‌ئه‌نجادا پێیدا ته‌قیوه‌و به‌سه‌ختی برینداری كردوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه له ئێستادا دوای چاره‌سه‌ری پێویست برینداره‌كه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی كراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.