ئه‌مڕۆ له رێوره‌سمێكدا له سه‌نته‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان ئاڵوگۆڕ له پۆستی به‌رێوه‌به‌ری گشتی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان كرا.
له رێوره‌سمه‌كه‌دا مه‌حمود محه‌مه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌رپرسی ده‌زگای رۆشنبیری و راگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان و كاروان ئاكره‌یی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان و نینۆس نه‌مرود سه‌رپه‌رشتیار و رێگه‌پێدراوی نوێی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان و ئه‌ندامانی ده‌زگای رۆشنبیری و راگه‌یاندن و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی ئیداره و به‌رپرسانی به‌شه‌كان و كادیر و كارمه‌ندانی ده‌زگا ئاماده‌بوون.
مه‌حمود محه‌مه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی له وته‌یه‌كدا سوپاسی كاروان ئاكره‌یی كرد كه ماوه‌ی 20 ساڵ ئه‌ركی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی له ئه‌ستۆ بووه و به‌و په‌ڕی دڵسۆزی و لێهاتوویی و خه‌مخۆری كاره‌كانی ده‌زگای راپه‌راندووه .
هه‌روه‌ها باسی له مێژوویی خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی و سیاسیی و راگه‌یاندنی كاروان ئاكره‌یی كرد كه هه‌میشه لای مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی و ده‌زگای رۆشنبیری و راگه‌یاندنی پارتی رێزی تایبه‌تی هه‌بووه و ئومێدی خواست له ئه‌ركی داهاتوویدا سه‌ركه‌وتوو بێت .
هه‌روه‌ها پیرۆزبایی له نینۆس نه‌مرود كرد كه وه‌ك سه‌رپه‌رشتیار و رێگه‌پێدراوی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان ده‌ستبه‌كار ده‌بێت و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست .
لای خۆشییه‌وه كاروان ئاكره‌یی وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و تیایدا وێڕای ئارسته‌كردنی سوپاس بۆ سه‌رۆك بارزانی و مه‌ته‌كبی سیاسی و سه‌ركۆدایه‌تی و ده‌زگای رۆشنبیری و راگه‌یاندنی پارتی بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییان، باسیشی له كار و خه‌باتی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان كرد كه هه‌وراز و نشێوی زۆری بینیوه و هه‌میشه پابه‌ندی بنه‌ما بنه‌ڕه‌تییه‌كانی خۆی بووه و كاری پێكه‌وه‌یی له ده‌زگا هۆكاری به‌رده‌وامی و سه‌ركه‌وتن بووه.
دواتر نینۆس نه‌مرود سه‌رپه‌رشتیار و رێگه‌پێدراوی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و سوپاسی ئه‌و متمانه‌یه‌ی كرد كه پێی دراوه و هه‌روه‌ها سوپاسی كاروان ئاكره‌یی كرد كه ماوه‌ی 20 ساڵ به‌وپه‌ڕی توانا و ماندووبوون خه‌باتی كرد و ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی به‌ڕێوه‌برد.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.