ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌سه‌ر ڕێگای سه‌ره‌كی دهۆك بۆ زاخۆ ڕوویداو به‌هۆی ڕووداوه‌كه‌شه‌وه هاووڵاتییه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا.
له‌م باره‌یه‌وه په‌یامنێری كوردستان تیڤی له دهۆك ڕایگه‌یاند: كاتژمێر 2ی دای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له‌سه‌ر ڕێگای سه‌ره‌كی دهۆك بۆ زاخۆ و له نزیك دووڕیانی گرێشین، ئۆتۆمبیلێكی بارهه‌ڵگر خۆی كێشا به هاووڵاتیه‌ك و به‌هۆیه‌وه ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا.
ڕاشیگه‌یاند: دوای ڕووداوه‌كه تیمه‌كانی پۆلیس و پۆلیسى هاتووچۆ گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه‌و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه ڕێكخرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.