پۆلیس گه‌رمیان له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: سه‌رجه‌م ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ی ده‌ستیان هه‌بوو له‌ته‌قه‌كردن له خاڵێكی پۆلیسی (104) ده‌ستگیركران.
له ڕاگهێندراوهكهدا هاتووه: دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی یه‌ك شه‌ممه چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو به‌ئۆتۆمبێلێك له‌جۆری توێتا ته‌قه‌یان له‌خاڵكی پۆلیسی فریاكه‌وتنى 104ی كه‌لار كردوو هه‌ڵاتن دوای ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی ئۆتۆمبێله‌كه‌یان له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه سه‌رجه‌م ئهوتۆمهتبارانهی ده‌ستان هه‌بووه له‌هاوكاری كردن و ته‌قه‌كردن له‌خاڵێكی پۆلیسی 104ی كه‌لار ده‌ستگیركران كه ژماره‌یان پێنج تۆمه‌تباره و له‌ئێستادا به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی ماده‌ی 430 به‌ندكراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.