باران بارینی شەوی ڕابردووە بووە هۆی پچڕانی 27 گوندی بناری چیای مەقلوب سهر به شارەدێی کەلەکچی.
بەهۆی ئەو شەپۆڵە باران بارینەی شەوی ڕابردووە و هاتنی ئاوێکی زۆری ڕووباری گۆمل لە سنوری شارەدێی کەلەکچی، وایکردووە ڕێگای هاتۆچۆی 27 گوندی بناری چیای مەقلوب لەگەڵ شارەدێی کەلەکچی بپچرێت، ئەویش بە هۆی داڕمانی پردی گۆمل.
هاووڵاتیانی سنورەکە دەڵێین ئەوە بۆ چەندین جارە پردەکە چاك دەکەینەوە، بەڵام هەر کاتێك باران ببارێ و ئاوی گۆمل پردەکە دەروخێنێت.
جێی ئاماژەیە پردی گۆمل پردی بەستنەوەی 27 گوندی بناری چیای مەقلوبە بە شارەدێی کەلەکچی، هەروەها زیاتر لە دە جارە پردەکە لەلایەن شارەوانی کەلەکچی چاک دەکرێت بەڵام ئاوی ڕووبارەکە دەیروخێنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.