Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 06:38

سوپای سووریا ناوچەیەکی به‌رفراوانى پارێزگای حه‌له‌بی کۆنتڕۆڵ کرده‌وه‌

له‌ ماوه‌ی 21 رۆژدا پتر له‌ 400 هه‌زار كه‌س ئاواره‌ بوونه‌
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەممه‌، فەرماندەیی گشتیی سوپاو ھێزە چەکدارەکانی رژێمى سووریا لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەیان بەوە کرد، كه‌ توانیویانە ناوچەیەکی به‌رفراوان لە باکوور و ڕۆژئاوای شاری حەلەب  کۆنتڕۆڵ بکەنەوە کە لە نێویاندا شارۆچکەی (شێخ عەلی) و ناوچەکانی (فەوجی 46و ئورمی گەورە و ئورمی بچووک و کفر داعل و کفر حمرەو بشنگرەو بابیێ و معارە ڕتیق و عویجل و حریتان و حیان و عندان و بیانون و لیرمون) لەگەڵ ژمارەیەکی زۆری کۆمەڵگەکانی نیشتەجێبوون لە سنوورەکە له‌ خۆ ده‌گرێت.

فەرماندەیی گشتیی سوپا و ھێزە چەکدارەکانی سووریا باسیشی لە بەردەوامیی شەڕ و پێکدادانەکانیان لە دژی ھێزە جیاوازەکانی نێو حەلەب کردووەتەوە و سەرجەم ھێزە نەیارەکانی لە حەلەب بە تیرۆریست وەسف کردووە.

روانگه‌ی سووری باس له‌وه‌ش ده‌كات، دوای كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌ له‌لایه‌ن سوپای سووریا، له‌ ماوه‌ی 21 رۆژدا پتر له‌ 400 هه‌زار كه‌س ئاواره‌ بوونه‌.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.