Erbil 38°C چوارشەممە 06 ئایار 22:19

پۆلیسی هه‌ولێر: بکوژێک دوای 6 ساڵ لە ئەنجامدانی تاوانەکەی دەستگیر کرا

دوای ئەنجامدانی تاوانەكەی بۆ شوێنێكی نادیار هەڵاتبوو و خۆی حەشار دابوو
کوردستان TV
100%

دوای ئەوەی تۆمەتبارێك لە ساڵی 2014دا لە كۆمەڵگای بنەسڵاوە لە هەولێر كەسێكی كوشت و دواتر بۆ شوێنێكی نادیار هەڵات، لەلایەن تیمەكانی پۆلیسی هەولێرەوە دەستگیر كرا.

بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر عەمید (دلێر نەجاڕ)، لەوبارەیەوە ڕایگەیاند، لە 31ی 3ی ساڵی 2014دا، تۆمەتبارێك بە ناوی (خ.چ.ق.)، تەمەن (39) ساڵ، بە چەكی جۆری كڵاشینكۆف لە كۆمەڵگای بنەسڵاوە هاووڵاتییەکی بە ناوی (سامان عەلی عومەر) کوشتبوو.

عەمید (دلێر نەجاڕ) گوتیشی، تۆمەتبارەكە دوای ئەنجامدانی تاوانەكە بۆ شوێنێكی نادیار هەڵاتبوو و خۆی حەشار دابوو.

روونیشی كردەوە،  تیمەكانی پۆلیسی هەولێر توانییان تۆمەتبارەكە لە کۆمەڵگای مەلائۆمەر دەستگیر بكەن، کە دەمانچەیەک و دوو مەخزەن و چەند فیشەکێکیشی پێ بوو.

ئاماژەی بەوەش كرد، كە تۆمەتباری ناوبراو پێشتر بەپێی ماددەی (٤۰٦) لە یاسای سزادان لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێرەوە بڕیاری دەستگیركردنی بۆ دەركرابوو.

1

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.