سیروان حوسێن، گوته‌بێژی كۆمه‌ڵگه‌ی سنووری نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران به كوردستان تیڤی راگه‌یاند: دوو ڕۆژه شه‌پۆلێكی به‌فربارینی چڕ سنووری حاجی ئۆمه‌رانی گرتۆته‌وه، به‌م هۆیه‌وه زیاتر له مه‌ترێك به‌فر له سنووری حاجی ئۆمه‌ران باریوه، ئه‌مه‌ش بۆته هۆكاری داخستنی بزاوتی بازرگانی له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران له سنووره‌كه و دوو ڕۆژه سنوور داخراوه.
هاوكات تیمه‌كانی كه‌رتی چواری سۆران و تیمی به‌فرڕاماڵینی كومه‌ڵگه‌ی سنووری نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران دوو ڕۆژه خه‌ریكی ڕاماڵینی به‌فرن له‌سه‌ر ڕێگا گشتییه‌كان، به‌ڵام به‌هۆی زۆری به‌فربارین و خێرایی ئاستی با و كڕێوه ناتوانن به‌پێی پێویست هاتووچۆ ئاسایی بكه‌نه‌وه.
گوته‌بێژی كۆمه‌ڵگه‌ی سنووری نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران ڕاشیگه‌یاند: ئێستاش ڕێگاكان ئاسته‌نگی هاتووچۆیان هه‌یه، ئه‌گه‌ر كه‌ش و هه‌وا له‌باربێته‌وه، ڕه‌نگه سبه‌ی بتوانین ده‌ست به جموجۆڵی بازرگانی و هاتووچۆی گه‌شتیاری له مه‌رزی حاجی ئۆمه‌ران بكه‌ینه‌وه.
داواشی له گه‌شتیار و شۆفێران و بازرگانان كرد ڕێگای سنوور نه‌گرنه‌به‌ر، تا له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كردنه‌وه‌ی سنوور ڕاده‌گه‌یه‌نن.
كه‌ریم سمكۆ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.