Erbil 38°C چوارشەممە 06 ئایار 21:16

سەرۆکی ئەرکانی پێشمه‌رگه‌ پێشوازی لە ئەفسەری پلاندانانی هێزەکانی هاوپەیمانان کرد

گفتوگۆ دەربارەی پرۆسەی چاکسازی لەناو هێزەکانی پێشمەرگه‌ و بارودۆخی ئه‌منى ناوچه‌كه‌ کرا
کوردستان TV
100%


 فەریق جه‌مال محه‌مه‌د سەرۆکی هه‌یئه‌ی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە لە دیوانی وەزارەت پێشوازی لە جەنەراڵ جۆنستن ئەفسەری پلاندانانی هێزەکانی هاوپەیمان و شاندێکی یاوەری کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا، کە کۆلۆنێل ستیفانۆ پەنۆنی فەرماندەی سەنتەری هەماهەنگی مەشقی کوردستان ((K.t.c.c تێیدا بەشداربوو، گفتوگۆ دەربارەی پرۆسەی چاکسازی لەناو هێزەکانی پێشمەرگە و پرۆسه‌ی مه‌شق و بارودۆخی ئەمنی ناوچە کێشە لەسەرەکان و کرده‌ تیرۆرستیەکانی داعش کرا، لەمبارەیەوە سەرۆکی ئەرکان رایگەیاند: بەهۆی ئەو بۆشایە ئەمنیەی کە لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگەو سوپای عێراق دا هەیە وایکردوە پاشماوەی چەکدارە تیرۆرستەکانی داعش سوود لەو بۆشایە وەربگرن و لە وێوە کردكرده‌و په‌لاماره‌ تیرۆرستیەکانیان بۆ سەرخەڵکی مەدەنی ناوچەکەو هێزە ئەمنیەکان ئەنجام بدەن.


جەنەراڵ جۆنستن پلاندانانی هێزەکانی هاوپەیمانان وتی: سوپای بەهێز پێویستی بە مەشقی چڕو بەردەوام هەیە بۆ ئەوەی ببێته‌ سوپایەکی تۆکمە ، وتیشی، ئێمە وەک هاوپەیمانان بەرهەم و ئەنجامی سەنتەری مەشقمان بینیوە بۆیە له‌وانه‌یه‌ له‌ داهاتوودا ئەرکی سه‌نته‌ری مه‌شقی هاوپه‌یمانان گۆڕانكاری به‌سه‌ردا بێت و زیاتر چاودێریکردنی چۆنیەتی بەڕێوەچوونی مەشقەکان بكات بۆ هێزەکانی پێشمەرگە.

لە کۆتایی کۆبونەوەکەدا، سەرۆکی ئەرکان رایگەیاند : گەڕانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ ناوچە کوردستانیە کێشە لەسەرەکان زامنی بەرقەراربوونی ئاشتی و ئارامیە لەو ناوچانەدا.

1

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.