كریس مێرفی، سیناتۆری دیموكراته‌كان له ویلایه‌تی كۆنیتیكت و چه‌ند ئه‌ندامێكی دیكه‌ی دیموكراته‌كان له ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا ، له‌میانه‌ی كۆنگره‌ی ئاسایش میونشن به‌نهێنی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران كۆبوونه‌ته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی زه فیدرالیست- ی ئه‌مریكی له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌كانیان له كۆنگره‌كه‌دا گواستویه‌تییه‌وه ، دیداره‌كه ماوه‌یه‌كی كورت بووه، به‌ڵام هیچ وورده‌كارییه‌كی ئاشكرا نه‌كردووه‌و به‌نهێنی وه‌سفی كردووه.
شایانی باسه شاندی دیموكراته‌كان باسیان له كۆبوونه‌كه نه‌كردووه‌و نووسینگه‌ی كریس مێرفی ،سیناتۆری دیموكراته‌كانیش بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر دیداره‌كه، وه‌ڵامی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنه به‌رده‌وامه‌كانی نه‌داوه‌ته‌وه .
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / كه‌ناڵی ئه‌لحوڕه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.