لەمیانی رووبەڕووبوونەوەکانی شهوی رابردووی نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکاندا لە ناوەڕاستی بەغدا، 12 خۆپیشاندەر برینداربوون.
سهرچاوه پزیشكییهكانی بهغدا ئاشكرایان كرد، شهوی رابردوو رووبەڕووبوونەوە لەنێوان خۆپیشاندەران لە گۆڕەپانی تەحریر و هێزە ئەمنییەکاندا روویداوە، هێزە ئەمنییەکانیش گازی فرمێسکڕێژیان بەرامبەر بە خۆپیشاندەران بەکارهێناوە و بههۆیەوە 12 خۆپیشاندەر برینداربوون.
ههروهها گوتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، لیوا عەبدولکەریم خەڵەف رایگەیاند: دوای دەنگدانی ئەنجوومەنی نوێنەران لەسەر کابینەی حکوومەتەکەی محەمەد تۆفیق عەللاوی هێزە ئەمنییەکان هەوڵ نادەن کۆتایی بە خۆپیشاندانەکان بهێنن.
ئاماژهی بهوهشكردووه، خۆپیشاندان مافێکی رەوای هەموو هاووڵاتییانە وەک لە دەستوور و یاسادا هاتووە، پێشووتریش نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق رایگەیاندبوو، ئیدانەی بەکارهێنانی چەکی تاپڕ دژ بە خۆپیشاندەرانی بەغدا و شارەکانی دیکەی عێراق لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەکات کە بەهۆیەوە لەمیانی چەند رۆژی رابردوودا، دەیان خۆپیشاندەر برینداربوون.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.