بەمەبەستی ئەنجامدانی پرۆژەی راکێشانی هێڵێكی 132 کەی ڤی بهدرێژیی 50 كیلۆمهتر لهنێوان وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای (کاشێ)و بهستنهوهی بهوێستگەیەکی گۆڕینی کارەبا، وهزیریی كارهبا گرێبەستێکی واژۆکرد.
ئەندازیار کەمال محمد ساڵح، وەزیری کارەبا گرێبەستێکی لەگەڵ هەردوو کۆمپانیای (ستێر- شاندز) بەگوژمەی (9) ملیۆن و (620) هەزار دۆلار واژۆکرد.
لەڕێوڕەسمی واژۆکردنی گرێبەستەکەدا وەزیری کارەبا سوپاسی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ تەرخانکردنی ئەو بڕە پارەیە بۆ ئەنجامدانی پرۆژەکە لەزاخۆو رایگەیاند: خەڵکی زاخۆ شایەنی پرۆژەو کاری گەورەن و چەندین ساڵە وێڕای گەورەبوون و فراوانبوونی شارەکەیان ژێرخانی گواستنەوەی کارەبایان بەپێی پێویست نییەو راکێشانی ئەم هێڵەش سوودێکی زۆری بۆ بەکارخستنی ئەو وێستگەیە دەبێت کە تەواو بووە و بەهۆی قەیرانی دارایی و شەڕی داعشەوە نەتوانراوە ببەسترێتەوە بەوێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەباوە.
لەتەوەرێکی دیكهی قسەکانیدا وەزیری کارەبا داوای لەهەردوو کۆمپانیاكه کرد لەماوەی دیاریکراوی خۆیدا کە (180) رۆژە و بەبێ دواکەوتن ئەو پرۆژەیە تهواو بكهن و پابەندی کوالێتی بەرزو رێنمایی و راسپاردەکانی وەزارەت بن.
ههروهك وتیشی: وەزارەتی کارەبا لەبەرنامەیدایە هەموو ئەو گرفت و کێشانەی تایبەتن بەگواستنەوەی وزەی کارەباو بەستنەوەی وێستگەکانی گۆڕینی کارەباو بەکارخستنیان ژمارەیەک پرۆژە لەناوچە جیاجیاکانی کوردستان ئەنجام بدات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.