Erbil 38°C چوارشەممە 06 ئایار 20:14

وه‌زاره‌تى کاره‌با: تا ئێستا زیاتر لە 200 ھەزار پێوەری زیرەکی کارەبای ماڵان دانراوە

له‌ هه‌ولێر زۆرترین پێوه‌ر دانراوه‌
کوردستان TV
100%


وەزارەتی کارەبای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەردەوامە لە دانانی پێوەری زیرەک بۆ کارەبای ماڵان و لە شاری ھەولێریش زۆرترین پێوەری زیرەک دانراوە.

به‌ پێی ئه‌و داتا و زانیارییانه‌ی كه‌ تا ئێستا بلاوكراوه‌ته‌وه‌ ، له‌ رۆژی١١ی٢ی٢٠٢٠ لە ھەولێر و سلێمانی و دھۆک و گەرمیان ٢٠٤ ھەزار پێوەری کارەبای زیرەک بۆ ھاوبەشەکان دانراوە.

ھەر بەپێی داتاکان لە شاری ھەولێر٨١ ھەزار پێوەر دانراوە، لە شاری سلێمانی٧١ ھەزار پێوەر.

لە دھۆک ٤٠ ھەزار پێوەر و لە گەرمیان١٢ هەزار و پێنچ سەد پێوەر دانراوە.

دانانی پێوەری زیرەک یه‌كێكه‌ له‌ پرۆژه‌ گرینگ و ستراتیجیه‌كانی وه‌زاره‌تی كاره‌با كه‌ بۆ چاککردن و رێکخستنەوەی تۆڕی کارەبای نیشتیمانیه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ ته‌واو بوونی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ ماوه‌ی پێدانی كاره‌با به‌ هاوبه‌شانی زیاد ده‌بێت و ده‌بێته‌وه‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ زیاده‌ڕۆی و سه‌رپێچی سه‌ر تۆره‌كانی كاره‌بای نیشتیمانی كه‌م ببێته‌وه‌ ..


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.