ڕۆژی سێشه‌ممه 18ـی 2ـی 2020 له سه‌لاحه‌ددین سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی پێشوازی له باڵیۆز جێمس جێفری نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری سووریا و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیداره‌كه‌دا بارودۆخی سیاسیی و دواپێشهاته‌كانی عێراق و هه‌نگاوه‌كان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی تازه‌ی عێراق و ئه‌گه‌ره‌كانی به‌هێزبوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش له عێراق تاوتوێ كران.
له به‌شێكی تری ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ڕۆشنایی خرایه سه‌ر بارودۆخی سووریا و دوایین هاوكێشه مه‌یدانییه‌كانی ئه‌و وڵاته و، بیروڕا له‌باره‌ی ڕۆڵی لایه‌نه كوردییه‌كان له پێشهاته‌كانی سووریا ئاڵوگۆڕ كرا و سه‌رۆك بارزانی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه پێویسته له هه‌ر بارودۆخێكدا ڕێگه له‌وه بگیرێت گه‌لی كورد له سووریا تووشی گرفت و چاره‌نووسی نادیار ببێته‌وه و، نابێ به هیچ شێوه‌یه‌ك گۆڕانی دیموگرافی له باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ڕوو بدات.
په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا ته‌وه‌رێكی تری ئه‌و بابه‌ته بوو و هه‌ماهه‌نگی و كاری هاوبه‌شی هه‌ردوولا بۆ شه‌ڕی دژی تیرۆر به‌رز نرخێندرا و جه‌ختیش له فراوانتركردنی هه‌ماهه‌نگیی دوولایه‌نه كرایه‌وه له بواره جیاجیاكاندا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.