Erbil 38°C چوارشەممە 06 ئایار 20:14

پۆلیسی سلێمانى: تۆمەتبارێک به‌تۆمه‌تی‌ فێڵکردن دەستگیرکرا

بەفیڵ ئۆتۆمبێلی له‌ هاووڵاتیان وه‌رگرتووه‌ و به‌ره‌و شاری به‌غدا هه‌ڵاتووه‌
کوردستان TV
100%

لەسەر سكاڵای سێ‌ هاوڵاتی‌و به‌تۆمه‌تی‌ فێڵكردن، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی چوارچرا تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد.


له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌پاش ئه‌وه‌ی‌ سێ‌ هاوڵاتی سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمەتبارێك تۆمار كرد كە بەفیڵ ئۆتۆمبێلی لێوەرگرتون‌و بەرەو شاری بەغدا هەڵاتووە، دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردو توانرا ئەمڕۆ 2020/2/18، تۆمه‌تباره‌كه‌ لەلایەن مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكەی پۆلیسی چوارچراوە لەشاری سلێمانی دەستگیر بكرێت.

راشیده‌گه‌یه‌نن ، تۆمەتبار كە لەچەند بنكەیەكی دیكە داواكراوە، لەڕێگەی فێڵەوە بەبڕی 16 دەفتەر دۆلار ئۆتۆمبێلی لەپێشانگایەكی ئۆتۆمبێل سەندووەو بەناوی تابلۆی ئۆتۆمبێل وەرگرتنیشەوە دو ئۆتۆمبێلی دیكەشی لەدو هاوڵاتی سەندووە.

پۆلیسی سلێمانى ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات ، لەئێستادا تۆمەتبار (ب، م، م) لەدایكبوی 1974 بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەكانی (453 و 456 ) لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.