نه‌فتالی بینیت، وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل رایدهگهێنێت، ئه‌گه‌ر هێمنی بۆ شوێنی جوولهكهنشینهكانی نزیك باشوور نه‌گه‌رێته‌وه، ئه‌وا به‌هارێكی به‌ئازار ده‌بێت بۆ بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی.
وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ رادیۆی ئیسرائیلی گشتی گوتی: ئه‌گه‌ر هێمنی بۆ باشووری ئیسرائیل نه‌گه‌رێته‌وه، ئه‌وا بژارده‌ی دیكه‌مان هه‌یه كه ده‌بێته به‌هارێكی به‌ئازار بۆ بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی كه كۆنترۆڵی كه‌رتی غه‌ززه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه.
گوتیشی: ئیسرائیل وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌و مووشه‌كانه ده‌داته‌وه كه له‌غه‌ززه‌وه ئاراسته ده‌كرێن.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.