كۆبوونەوەی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان و جیوزێپێ کۆنتێ، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا لە رۆما دەستپێكرد.
بەگوێرەی زانیارییەكان، لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ دەربارەی هەماهەنگییەکانی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر دەکرێت.
ھەر ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ کاردینال پێترۆ پارۆلین، سەرۆک وەزیرانی ڤاتیکان كۆدەبێتەوە.
ھەروەھا سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان ئەمڕۆ چەند چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ دەزگاکانی راگەیاندنی ئیتاڵیا دەبێت و لەگەڵ چەند ناوەندێکی ئەکادیمی و سیاسیی ئەو وڵاتەش كۆدەبێتەوە.
سبەی رۆژی چوارشەممە لە ڤاتیکان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ پاپا فرەنسیس، پاپای ڤاتیكان كۆدەبێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.