Erbil 38°C چوارشەممە 06 ئایار 20:14

پۆلیسی هه‌ولێر: تۆمەتبارێک بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکرا

تۆمەتبار بە پیشەی سیكوریتی، ئەركی پاسەوانیكردنی شوێنێکی پێ سپێردرابوو
کوردستان TV
100%

له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند ، دوابەدوای تۆماركردنی سكاڵا لەلایەن دانیشتووانی (درێم ستی) لە هەولێر، بەوەی كە كەسێك لە گەڕەكەكەیان دزی لە ماڵان دەكات، پۆلیس دەستی بە لێكۆڵینەوەی ورد كرد و توانی بە ماوەیەكی كەم بكەری سەرەكیی تاوانەكە دەستگیر بكات.

بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر عەمید (دلێر نەجاڕ) ڕایگەیاند، دوای ئەوەی چەند ڕووداوێكی دزیكردن لە (درێم ستی) ڕوویاندا، پۆلیسی هەولێر تیمێكی لێكۆڵینەوەی بۆ دەستگیركردنی بكەری سەرەكیی تاوانەكە پێكهێنا، كە بە پشتبەستن بە لێكۆڵینەوەكان و كامێرای چاودێری، توانرا كەسی تۆمەتبار بە ناوی (ت.ح.ك.)، تەمەن (۳٤ ساڵ) بناسرێت و بە ماوەیەكی كەم دەستگیر بكرێت.

بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر راشیگەیاند، كەوا تۆمەتبار بە پیشەی سیكوریتی، ئەركی پاسەوانیكردنی شوێنێکی پێ سپێردرابوو.

روونیشی كردەوە، لە ماڵی تۆمەتبارەكەدا، هەموو ئەو پێداویستی و جلوبەرگانە دەستیان بەسەردا گیرا، كە تاوانەكانی پێ ئەنجام دابوو.

عەمید (دلێر نەجاڕ) ئەوەشی خستەڕوو، كە پێشتر تۆمەتباری ناوبراو لە ساڵی (۲۰۱٥) لەسەر تاوانی دزیكردن دەستگیر كرابوو، بەڵام بەر لێبووردنی گشتی كەوتبوو و ئازاد كرابوو، ئێستاش لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە دووبارە دەستگیر كراوەتەوە.

گوتیشی، پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ئەم مەبەستە ڕێكخرا و بەپێی ماددە (٤٤٤) لە (ی.س.ع.) تۆمەتباری ناوبراو بەند كراوە.

1

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.