شاندی لایه‌نه كوردستانییه‌كان چوونه به‌غدا بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق.
له به‌غدا كورد و سوننه و شیعه له ماڵی محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆبوونه‌وه.
دوێنێ سێ شه‌ممه شاندێكی لایه‌نه كوردستانییه‌كان چوونه به‌غدا بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق.
شاندی لایه‌نه كوردستانییه‌كان و لایه‌نی سوننه و لایه‌نی شیعه له ماڵی محه‌مه‌د حه‌لبوسی كۆبوونه‌وه.
هه‌روه‌ها پێشتریش كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه له ماڵی عه‌ممار ئه‌لحه‌كیم سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه كرابوو كه محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوی سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراوی عێراقیش ئاماده‌ی بوو .
ئامانجی سه‌ردانی شاندی لایه‌نه كوردستانییه‌كان بۆ به‌غدا به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆ كردنه له باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق و پشك و مافه‌كانی هه‌رێمی كوردستان .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.