چه‌وری سك نیگه‌رانییه‌كی زۆری لای هه‌مووان دروست كردووه، كه‌سانێك هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌م كێشه‌یه رزگاریان ببێت، هه‌روه‌ها چه‌وری سك زیانی زۆری له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه‌و په‌یوه‌ندی به‌چه‌ند نه‌خۆشییه‌ك هه‌یه له‌وانه: دڵ، گیرانی خوێن به‌ره‌كان، به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن، شه‌كره، بگره شێرپه‌نجه‌ش.
بۆ رزگاربوون پێوستت به توانایه‌كی زۆر له‌كاركردنی قورس هه‌یه له‌وانه: پارێزی و وه‌رزش كردن.
له‌مباره‌یه‌وه پێگه‌ی دكتۆر ئێن دی رایگه‌یاندووه، خه‌یار یان (ئاروو) به‌هۆی بوونی رێژه‌یه‌كی كه‌م له چه‌وری، یارمه‌تی رزگار بوون له ئاوسان و قه‌بزی ده‌دات.
هه‌روه‌ها خه‌یار یارمه‌تیده‌ره بۆ ده‌ردانی ژه‌هر له جه‌سته‌ی مرۆڤ و به‌هێزكردنی پڕۆسه‌ی خۆراكی، هاوكاتیش خه‌یار چه‌ند ڤیتامینێكی وه‌ك (A، K، C) تێدایه.
لێره‌دا باسی ئه‌وه ده‌كه‌ین كه‌چۆن خه‌یار چه‌وری نێو سك له‌ناو ده‌بات.
یه‌كه‌م: كۆلیسترۆل و شه‌كره‌ی نێو خوێن داده‌به‌زێنێ.
خه‌یار یارمه‌تی ده‌ره بۆ رێكخستنی رێژه‌ی كۆلیستڕۆڵ له نێو جه‌سته‌ی مرۆڤ، هه‌روه‌ها بوونی مادده‌ی ئیسانول له‌نێو خه‌یار،یارمه‌تیده‌ره بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی شه‌كره له‌خوێن و هه‌ره‌وه‌ها مه‌ترسییه‌كانی تووشبون به نه‌خۆشی شه‌كره كه‌مده‌كاته‌وه.
دووه‌م: لابه‌ری ژهره‌و ماسوولكه‌كان به‌هێز ده‌كات
خه‌یار رێژه‌یه‌كی زۆری ئاوی تێدایه‌و یارمه‌تی میزكردنی زۆر ده‌دات، هه‌روه‌ها جه‌سته‌ی مرۆڤ له ژه‌هر پاك ده‌كاته‌وه‌و چه‌وری نێو سك ده‌سووتێنێ و ماسوولكه‌كان به‌هێز ده‌كات.
سێیه‌م: ئازای گه‌ده كه‌مده‌كاته‌وه
برینی گه‌ده زیاتر به‌هۆی كۆبوونه‌وه‌ی چه‌وری له‌نێو سك دروست ده‌بێت، بۆیه لێره‌دا رۆڵی خه‌یار به‌ده‌رده‌كه‌وێ و یارمه‌تی ده‌ره بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاوسانی توند و گرژی قۆڵۆن.
چواره‌م: قه‌بزی ناهێلێت
خواردنی خه‌یار یارمه‌تی ده‌ره بۆ پاكردنه‌وه‌ی گه‌ده و نه‌مانی قه‌بزی،چونكه رێژه‌یه‌كی زۆری ئاوی تێدایه‌و یارمه‌تی پرۆسه‌ی هه‌رسكردن له‌نێو گه‌ده ده‌دات.
گوشراوی خه‌یار چۆن ئاماده ده‌كرێت؟
یه‌ك خه‌یارو یه‌ك لیمۆ و مڵاكێكی گه‌وره له زنجه‌بیلی ووردكراو له‌گه‌ڵ هه‌ندێك كزبره بخه‌ره نێو ئامێری گوشراو و تێكه‌ڵی بكه، دواتر بیخه‌ره نێو كوپێكی شووشه، ئه‌م گیراوه‌یه یارمه‌تیت ده‌دات كه هه‌ست به‌گه‌شانه‌وه بكه‌یت.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.