له‌راگه‌یاندراوێكدا لێژنه‌ى رۆشنبیری په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌ێنێت هه‌ولێ گه‌رانه‌وه‌ى مافێك بۆ رۆژنامه‌نووسانى كوردستان ده‌ده‌ین
رایده‌گه‌یه‌نن ، به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ندیدار به لیژنه، لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و وه‌رزش و لاوان به‌سه‌ر په‌رشتی سه‌لمه فاتیح سه‌رۆكی لیژنه و بەئاماده‌بوونی بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌کە كۆبونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامدا.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه‌كۆبونه‌وه‌كه دوو ته‌وه‌ری له‌خۆ گرتبوو، تەوەری یه‌کەم گفتوگۆکردن بوو له‌هه‌ژماركردنی خزمه‌تی ڕۆژنامه‌نوسی بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانەی كه خزمه‌تی ڕۆژنامەنووسیان هه‌یه هه‌ژمار بكرێت بۆ سه‌رموچه و پله به‌رزكردنه‌وه و خانه‌نشینیان، و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش لە داهاتوویەکی نزیکدا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی تاوتوێی ئەم بابەتە ده‌كه‌ن و داوایان لێده‌كه‌ن كه كار به یاسا به‌ركاره‌كان بكه‌ن و ئه‌و ڕێنمایه‌ی كه دەریانکردووە كه تیایدا خزمه‌ته‌كه به‌س بۆ كاتی خانه‌نشینی هه‌ژمار ده‌كرێت هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه.
له‌ته‌وه‌ری دووەمیشدا گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر چالاكی و كاره‌كانی به‌ڕێوەبه‌رایتییه‌كانی ڕۆشنبیری و هونه‌ری له‌شاره‌كان كه سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیرین و بڕیاردرا به نوسراوێك ئاگادار بكرێنه‌وه كه كار‌و چالاكیه‌كانیان بنێرن بۆ لیژنه‌کەیان بە مەبەستی ئاگاداربوون لە چالاکیەکانیان.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.