Erbil 38°C چوارشەممە 20 تشرینی دووەم 06:24

ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی له‌ چین به‌هۆی کۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ بۆ 2005 که‌س به‌رزبووه‌وه‌

ته‌نها له‌ 24 كاتژمێری رابردوودا، 136 كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌
کوردستان TV
100%

ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ چین به‌رده‌وام له‌ په‌ره‌سه‌ندن دایه‌ و تا ئێستا دوو هه‌زار و پێنج كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ژماره‌ی توشبووانی ڤایرۆسه‌كه‌ش بۆ 74 هه‌زار و 185 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

كۆمیسیۆنی ته‌ندروستی چین له‌ باره‌ی دوایین ره‌وشی ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا ئه‌وه‌ ئاشكرا كراوه‌ كه‌ تا ئێستا دوو هه‌زار و پێنج كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ژماره‌ی توشبووانیش به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ بۆ 74 هه‌زار و 185 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه‌ كه‌ ره‌وشی ته‌ندروستی 11 هه‌زار و 977یان ناجێگیره‌.

هه‌روه‌ها ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی گومانی توشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنایان لێده‌كرێت گه‌یشتووه‌ته‌ پێنج هه‌زار و 248 كه‌س و ژماره‌ی ئه‌وانه‌شی به‌هۆی هه‌بوونی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ هه‌ڵگرانی ڤایرۆسه‌كه‌ خراونه‌ته‌ ژێر چاودێرییه‌وه‌ بۆ 135 هه‌زار و 881 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه‌، 14 هه‌زار و 376 كه‌سیش دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر و چاكبوونه‌وه‌یان نێردراونه‌ته‌وه‌ ماڵه‌وه‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ له‌ هه‌رێمی هۆنگ كۆنگ، 62 حاڵه‌ت و له‌ هه‌رێمی ماكاو، 10 حاڵه‌تی توشبوون به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ تۆماركراون.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ ته‌نها له‌ 24 كاتژمێری رابردوودا، 136 كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و هه‌زار و 749 حاڵه‌تی توشبوون تۆماركراون.

زۆرینه‌ی حاڵه‌ته‌كانیش له‌ ویلایه‌تی هوبای تۆماركراون، به‌جۆرێك له‌ كۆی ئه‌و 136 حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدانه‌ی له‌ 24 كاتژمێری رابردوودا له‌ سه‌رتاسه‌ری چین تۆماركراون، 132یان له‌م ویلایه‌ته‌ بوون.

به‌پێی راپۆرتێكی ناوه‌ندی رێگریكردن له‌ نه‌خۆشییه‌كان له‌ چین، رێژه‌ی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ له‌ به‌ته‌مه‌نه‌كان، پیاوان و ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه‌ به‌رزتره‌.

به‌جۆرێك له‌ كۆی هه‌زار و 23 كه‌س كه‌ تا 11ی شوبات به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ سه‌دا 30،2یان ته‌مه‌نیان له‌ نێوان 60-69 ساڵدا بووه‌، سه‌دا 30،5یان ته‌مه‌نیان له‌نێوان 70-79 ساڵدا بووه‌ و سه‌دا 20،3یان ته‌مه‌نیان 80 ساڵ و زیاتر بووه‌.

 له‌ 12ی كانوونی یه‌كه‌می 2019دا له‌ شاری وهان سه‌ربه‌ ویلایه‌تی هوبای  جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا دۆزرایه‌وه‌ و له‌ 31ی كانوونی یه‌كه‌میشدا كۆمیسیۆنی ته‌ندروستی شاری وهان رایگه‌یاند كه‌ دوای ئه‌وه‌ی 27 كه‌س به‌هۆی سه‌ردانیكردن و ئیشكردن له‌ بازاڕی به‌روبوومه‌ ده‌ریاییه‌كانی هوانان دووچاری ڤایرۆسه‌كه‌ بوون، بازاڕه‌كه‌یان داخستووه‌.

لێكۆڵینه‌وه‌ زانستییه‌كانیش گه‌یشتنه‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه‌ سه‌رچاوه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌‌ چه‌ند جۆرێكی شه‌مشه‌مه‌كوێره‌ و ماره‌، به‌مهۆیه‌وه‌ تا بنه‌بڕكردنی ڤایرۆسه‌كه‌ بازرگانیكردن به‌ ئاژه‌ڵه‌ كێوییه‌كانه‌وه‌ قه‌ده‌غه‌ كرا.

به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌شه‌وه‌ زۆرێك له‌ كۆمپانیا فڕۆكه‌وانییه‌ جیهانییه‌كان گه‌شته‌كانیان بۆ چین وه‌ستاندووه‌ و رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیش دۆخی له‌ ناكاوی راگه‌یاندووه‌.

ئه‌نادۆڵ

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.