باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا بڵاویكرده‌وه كه دوێنێ سێشه‌ممه ده‌یڤید شینكه‌ر، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی نزیك، سه‌ردانی به‌غدای كردووه و له‌میانیدا له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح ،سه‌رۆكومار، و عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ر، و محه‌مه‌د حه‌لبوسی ،سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، كۆبووه‌ته‌وه.
له كۆبووه‌كاندا ده‌یڤید شینكه‌ر داوای له حكوومه‌تی عێراق كردووه، سنوورێك بۆ ئه‌و هێرشانه دابنێت كه بۆ سه‌ر خۆپیشانده‌ران ئه‌نجام ده‌درێن.
هه‌روه‌ها شینكه‌ر تیشكی خستووه‌ته سه‌ر گرنگی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و عێراق و باسی له‌وه‌شكردووه كه هاوكارییه‌كانیان به‌رده‌وامه بۆ پاڵپشیكردن له عێراقێكی سه‌قامگیر و دیموكرات.
هاوكات ده‌یڤید شینكه‌ر ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی كردووه كه به‌رده‌وام ده‌كرێنه سه‌ر خۆپیشانده‌ر ئاشتیخوازه‌كان كه مافی دیموكراتی خۆیان بۆ ئازادی ده‌ربڕین په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن له‌وانه داواكاری بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی له‌سه‌ر ئاستی سیاسی و ئابووری.
شینكه‌ر داواشی له حكوومه‌تی عێراق كردووه سنوورێك بۆ هێرشانه دابنێت كه بۆسه‌ر خۆپیشانده‌ران ئه‌نجام ده‌درێن و له هه‌مان كاتدا جه‌ختیكردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌مریكا شه‌راكه‌تێكی به‌هێزی له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقدا هه‌یه كه یارمه‌تیده‌دره بۆ پته‌وتركردنی سه‌روه‌ری عێراق و به‌دیهێنانی ئامانجی هاوبه‌ش كه خۆی له شكست پێهێنانی رێكخراوه تیرۆریستییه توندئاژۆكان ده‌بینێته‌وه وه‌ك داعش.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.