Erbil 38°C چوارشەممە 06 ئایار 16:54

ئۆتۆمبێلێکی دزراو دۆزرایەوە

پۆلیس بۆ هاوڵاتیان: ئۆتۆمبێله‌كانتان به‌ئیشپێكراوی‌ به‌جێنه‌هێڵن‌ تا ڕوبه‌ڕوی‌ ڕوداوی‌ نه‌خوازراو و دزینى نه‌بنه‌وه‌
کوردستان TV
100%

 له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان ئۆتۆمبێلێكی دزراویان دۆزییەوە.

رایده‌گه‌یه‌نن ، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك لەبەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان سكاڵای تۆمار كرد كە لەكاتی دابەزینی لەئۆتۆمبیلەکەی‌و چونی بۆ سوپەرماركێتێك ئۆتۆمبێلەكەی كه‌ له‌جۆری‌ ته‌كسی‌/نیسان سه‌نییه‌، بەئیشپێكراوی بەجێهشتووەو دواتر ئۆتۆمبێلەكەی لێدزراوە.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه‌ پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو سەرجەم مەفرەزەكانی پۆلیس بۆ دۆزینەوەی ئۆتۆمبیلەکە ئاگاداركرانەوە، سەرئەنجام له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌یه‌كی‌ بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانه‌وه‌ ئۆتۆمبێلەكە دۆزرایەوه‌و لەئێستادا پۆلیسی سلێمانی سەرقاڵی دۆزینەوەی تۆمەتبارەكەیە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كات كه‌ ئۆتۆمبێله‌كانیان به‌ئیشپێكراوی‌ به‌جێنه‌هێڵن‌ تا ڕوبه‌ڕوی‌ ڕوداوی‌ نه‌خوازراو و دزینى نه‌بنه‌وه‌.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.