Erbil 38°C شەممە 21 شوبات 16:37

ئیتاڵیا و هەرێمی کوردستان پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان لە بواری ژێرخانی ئابووری تاوتوێ دەکەن

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا کۆبوونەوە
کوردستان TV
#7
100%

 

ئیتاڵیا بەردەوام دەبێت لە مەشق و راهێنان بە پێشمەرگە.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حكومەتی ھەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە 19ی شوباتی 2020 لە رۆما لەگەڵ لویجی دی مایۆ، وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا .

هەروەھا گفتوگۆ لەبارەی زیاتر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئیتالیا کرا بە تایبەت لە بواری بازرگانی و ژێرخانی ئابووری و گەشەپێدانی کشتوکاڵ لە ھەرێمی کوردستان.

هەردوولا دووپاتیان لە پتەوترکردنی دۆستایەتی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیتاڵیا کردەوە، ھەروەھا گرنگیی بەردەوامبوونی مەشق و راهێنانی ئیتاڵیا بە هێزی پێشمەرگەی کوردستان  بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.