Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 04:51

ڤایرۆسی کۆرۆنا گه‌یشته‌ ئێران

دوو حاڵەتی تووشبوون تۆماركراوون
کوردستان TV
#11
100%


وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگه‌یاند: دوو حاڵه‌تی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌م وڵاته‌ تۆماركرا.

ئەمڕۆ چوار شەممە 2020/2/19 سەنتەری راگەیاندن و پەیوەندییە گشتییەكانی وەزارەتی تەندروستیی ئێران رایگەیاند: نیشانەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا گەیشتووەتە ئێران و دوو حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسەكە تۆماركراوون.

وەزارەتی تەندروستیی ئێران ده‌شڵێت: لەئێستادا لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردووە بەمەبەستی زانینی هۆكاری تووشبوونی ئەو دوو كەسە بە كۆرۆنا.

ئاماژەی بەوەكردووە، دوو كەس لەشاری قوم تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

شایه‌نی باسه‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی چین رایگه‌یاند: ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاته‌كه‌یان گیانیان لەدەستداوە گەیشتووە 2 هەزار.

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.