Erbil 38°C دووشەممە 23 شوبات 00:06

مایک پۆمپیۆ: حکوومەتی عێراق نه‌یتوانیوه‌ ئاسایشی باڵیۆزخانەکه‌مان بپارێزێت

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕەخنە لە دەسەڵاتدارانی بەغدا ده‌گرێت
کوردستان TV
100%

 

ئەمڕۆ چوارشەممە مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕەخنەی لە دەسەڵاتدارانی بەغدا گرت بەوەی ئەركەكانی خۆیان جێبەجێ ناكەن و چەندین جارە شكستیان هێناوە لە پاراستنی ئاسایشی نێردەی ئەمریكا بۆ عێراق.

پۆمپێیۆ لە لێدوانێكدا ئاماژەی بەوەدا كە حكوومەتی عێراق هیچ كات لە توانایدا نەبووە ئاسایشی باڵوێزخانەی ئەمریكا و دەزگا سەربازییەكانی ئەمریكا لەسەر خاكەكەی بپارێزێت.

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دووپاتی كردەوە كە ئەركی حكوومەتی عێراقە بەرپرسیارییەتی پاراستنی باڵوێزخانەی وڵاتەكەیان و دەزگا سەربازییەكانیان لەسەر خاكی عێراق بپارێزێت، بەڵام چەندین جار لەم ئەركەیاندا شكستیان هێناوە.

پۆمپێیۆ لە كاتێكدا هیوای خواست حكوومەتی عێراق ئەو كەسانە دەستگیر بكات كە هێرشیان كردبووە سەر باڵوێزخانەی وڵاتەكەی لە بەغدا، گوتیشی ناشێ ئەوە ببێتە شتێكی ئاسایی كە ئێران لە ڕێگەی بریكارەكانیانەوە لە عێراق، ژیانی هاووڵاتیانی ئەمریكی بخەنە مەترسیەوە.

جێی باسە لەوەتەی دەستپێكردنی خۆپیشاندانە بەرفرەوانەكانی هاووڵاتیانی عێراق لە ئۆكتۆبەری ساڵی رابردووەوە، میلیشیا شیعیەكان چەندین جار بۆ شێواندنی دۆخەكە، هێرشیان كردووەتە سەر باڵوێزخانەی ئەمریكا لە بەغدا و سەربازگەكانی ئەمریكا لە عێراق.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.