ن / هێمن ئاری
زۆربه‌مان بیرمانه ، له‌سه‌ره‌تای ساڵانی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو به‌دواوه،بگره تا سه‌ره‌تای ساڵی دوو هه‌زاریش ،له‌بری ئه‌و كۆسترهو كیایانهی ئێستا له‌نێو سه‌نته‌ری شاره‌كان و هێله‌كانی گواستنه‌وه له‌نێوان شاره‌كانیش بوونیان هه‌یه، ئوتۆمبێلی (تۆماس) به‌كوردییه‌كه‌ی خۆمان (ئامانه)ی پێده‌گوترا هه‌بوون و زۆربه‌مان بیره‌وه‌ریمان له‌گه‌ڵی هه‌یه..
بیرمه كه‌مناڵ بووم، رێك ئه‌م ئامانهیه،له‌نێوان مه‌خموور و دیبه‌گه و هه‌ولێر هاتوچۆی ده‌كرد و خه‌ڵكی ده‌گواسته‌وه..
مێژووی هاتنی ئه‌م ئامانهیه بۆ یه‌كه‌مجار له‌م نێوه‌نده‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1977 ، دوو ئه‌مانه هه‌بوون یه‌كێكیان له‌هه‌ولێره‌وه ده‌چوو بۆ مه‌خموور ئه‌وی تریش له‌مه‌خموره‌وه بۆ هه‌ولێر ده‌گه‌ڕایه‌وه.. كاركردنی ئه‌م دوو ئامانهیه تا ساڵی نه‌وه‌ده‌كان به‌رده‌وام بوو لههاموشۆكردن له‌م نێوه‌نده‌دا و به‌هۆیه‌وه زۆرێك له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ره‌كه بۆ هاموشۆكردن سوودییان لێوه ده‌بینی.
ئه‌گه‌ر به‌هه‌ڵه‌دا نه‌چووبم مێژووی ئه‌م وێنه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1984 كه به‌بڕی 100 فلس دواتریش كرا به 200 فلس نه‌فه‌ری ده‌گواسته‌وه له‌به‌رامبه‌ریشدا كه‌سێك هه‌بوو پێیان ده‌گوت (جابی) ئه‌م پلیته‌ی پێده‌دایت نه‌وه‌ك له‌ڕێگای نه‌قابه تووش بووان ،ده‌بووا پلیتهكهیان نیشانبدات.
شوفێری ناو ئامانهكه ناوی مام عومه‌ر گه‌ردییه و خه‌ڵكی گوندی خورمه‌ڵه‌یه،پیاوێكی ڕۆح سوك و قسه‌خۆشبوو له‌گه‌ڵ سه‌رنشینه‌كاندا هه‌میشه ده‌م به‌پێكه‌نین بوو.ئه‌وه‌ی له‌پێش ئامانهكهش وه‌ستاوه ناوی فه‌ریق ڕه‌شیده،به‌كاكه سۆر ناسرابوو.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.