مایك پۆمپیۆ ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا: ئامانج له سه‌ردانه‌كه‌مان بۆ ریاز، دووپاتكردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر پابه‌ندبوونی حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌مان به ئاسایشی سعوودیه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ رایگه‌یاند كه ئامانج له سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ریاز، دووپاتكردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر پابه‌ندبوونی حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی به ئاسایشی سعوودیه.
دوێنێ چوارشه‌ممه، مایك پۆمپیۆ به‌سه‌ردانێك گه‌یشته ریاز كه چاوه‌ڕان ده‌كرێت له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی سعوودیه كۆببێته‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ تویتێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ریاز خستووته‌ڕوو و نووسیوویه‌تی: "خۆشحاڵم جارێكی دیكه سه‌ردانی سعوودیه ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی پابه‌ندبوونی حكوومه‌تی ئه‌مریكا به ئاسایشی سعوودیه دووپات بكه‌مه‌وه.
مایك پۆمپیۆ ئه‌وه‌شی گوتووه، "پێوێسته به‌رده‌وام پاڵپشتی له سعوودیه بكه‌ین به ئامانجی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڵسوكه‌وته شه‌ڕانگێزییه‌كه‌ی ئێران له ناوچه‌كه‌دا".
هاوكات میدیاكان بڵاویانكردووه‌ته‌وه كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به پرسه‌كانی ئاسایشی هه‌رێمیی، ئابووری مافه‌كانی مرۆڤ له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی سعوودیه سه‌ردانی رایاز-ی كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.