Erbil 38°C شەممە 21 شوبات 16:38

به‌هۆی شه‌ڕه‌ته‌قه‌وه‌ دوو هاووڵاتی له‌ناو بازاڕی عه‌لافه‌کانی چه‌مچه‌ماڵ برینداربوون

كێشه‌یه‌كی كۆنی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ نێوانیاندا هه‌بووه‌
کوردستان TV
#7
100%

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ له‌ ناو بازاڕی عه‌لافه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ شه‌ڕه‌ته‌قه‌ ڕوویدا و به‌هۆیه‌وه‌ دوو كه‌س بریندار بوون.

له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه‌ په‌یامنێری كوردستان تیڤی له‌ چه‌مچه‌ماڵ پێی ڕاگه‌یاندین: پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌ ناو بازاڕی عه‌لافه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆنی دوو بنه‌ماڵه‌وه‌ شه‌ڕه‌ته‌قه‌ ڕوویداو له‌ ئاكامدا دوو هاوڵاتی به‌ ناوه‌كانی (ج،غ) ته‌مه‌ن 45 ساڵ و (م، ب) بریندار بوون و گوازرانه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی چه‌مچه‌ماڵ.

گوتیشی: یه‌كێك له‌ برینداره‌كان په‌یوه‌ندی به‌ كێشه‌كه‌وه‌ نه‌بووه‌ و به‌هۆی ته‌قه‌كردنه‌وه‌ فیشه‌كی به‌ركه‌وتووه‌ و ئێستاش هه‌ردوو بینداره‌كه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ن و چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌كرێت.

شایه‌نی باسه‌ به‌ر له‌ 5 مانگ كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ نێوان دوو بنه‌ماڵه‌ له‌ گوندی "گوڵم كه‌وه‌"ی سه‌ر به‌ قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ ڕووده‌دات و به‌هۆیه‌وه‌ 6 كه‌س بریندار ده‌بن و ئه‌مڕۆش له‌ ناو بازاڕی عه‌لافه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ چاویان به‌یه‌كتر ده‌كه‌وێت و  به‌هۆی هه‌مان كێشه‌ی كۆنه‌وه‌ ده‌بێته‌ شه‌ڕه‌ ته‌قه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ دووكه‌سی دیكه‌ش بریندار ده‌بن كه‌ یه‌كێكیان بێلایه‌نه‌ و هیچ په‌یوه‌ندی به‌ كێشه‌كه‌وه‌ نه‌بووه‌ و فیشه‌كی به‌ركه‌وتووه‌.

په‌یامنێرمان هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند: ته‌قه‌كه‌ره‌كان هه‌ڵاتوون و تا ئێستا ده‌ستگیرنه‌كراون و پۆلیسی قه‌زاكه‌ش په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ ڕووداوه‌كه‌ كردووه‌ته‌وه‌.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.