به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: دوای تۆماركردنی سكاڵا له لایه‌ن چه‌ند هاووڵاتییه‌ك به ڕوودانی چه‌ند ڕووداوێكی دزیكردن له پیشه‌سازیی باشوور (كارگه‌كانی ئاسنگه‌ران)، پۆلیس دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ ئه‌م ڕووداوه كرده‌وه و دوێنێ شه‌و ڕێكه‌وتی 19/2/2020 كاتژمێر 10 توانرا ناسنامه‌ی دوو تۆمه‌تبار ئاشكرا بكات و ده‌ستگیریان بكات.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر عه‌مید (دلێر نه‌جاڕ) ڕایگه‌یاند، دوابه‌دوای ئاگاداركردنه‌وه‌مان به بوونی چه‌ند ڕووداوێكی دزی، هێزه‌كانی پۆلیس توانییان ده‌ستبه‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك و دوو تۆمه‌تبار و ئه‌و پێداویستیانه‌دا بگرن كه تاوانه‌كه‌یان پێ ئه‌نجام دراوه.
ڕوونیشی كرده‌وه، ئه‌م دوو تۆمه‌تباره له ده‌ره‌وه‌ی شاری هه‌ولێر هاتوون بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م تاوانه، دوای ده‌ستگیركردنیشیان دانیان به ئه‌نجامدانی 5 تاوانی دیكه‌ی دزیكردندا ناوه.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، ئاگاداری هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست ده‌كه‌ینه‌وه، هه‌ر كه‌سێك دزیی لێ كراوه به‌و ئۆتۆمبێله‌ی كه له وێنه‌كاندا دیاره،یاخود شوناسنامه‌ی تۆمه‌تباره‌كان ده‌زانێت با سه‌ردانی نزیكترین نووسینگه و بنكه‌ی پۆلیس بكه‌ن و داوای یاساییان له‌سه‌ر تۆمار بكه‌ن و ئه‌و به‌ڵگه و وێنه و گرته ڤیدیۆییانه‌ی كه تاوانه‌كه ده‌خاته ڕوو، له‌گه‌ڵ خۆیان بیبه‌ن.
عه‌مید (دلێر نجاڕ) ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، ئه‌و دوو تۆمه‌تباره په‌ڕاویان بۆ ڕێكخراوه له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و به‌ڵگانه‌ی كه دان به تاوانه‌كانیاندا ده‌نێن، پێشكه‌شی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه كران و به پێی مادده 446 له (ی.س.ع) به‌ند كراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.