Erbil 38°C چوارشەممە 06 ئایار 13:39

وته‌بێژی حکومه‌ت: بە بڕیاری سەرۆکی حکومەت لە وەرگرتنەوەی قەرزەکان چاوپۆشی لە کەس ناکرێت

چەند کەسێک دەیانەوێت خۆڵ بکەنە چاوی خەڵک دەیان ملیۆن دۆلار قەرزارن و ئامادە نین قەرزەکە بدەنەوە
کوردستان TV
100%


جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندبوونی حکومەتی بە جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی دووپاتکردەوە و رایده‌گه‌ێنێت ، چەند کەسێکی دەیانەوێت خۆڵ بکەنە چاوی خەڵک و خۆیان دەیان ملیۆن دۆلاری حکومەت قەرزارن و ئامادە نین قەرزەکە بدەنەوە.

 جوتیار عادل وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند ، ئێمە وەك حكومەتی ھەرێم پابەندین بە جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی، یەكێك لە بڕگەكانی وەرگرتنەوەی قەزەكانە لە بازرگانان.

 راشیگه‌یاند ،  كەسێك كە خۆی بە بازرگان دەزانێت و حزبێكی دامەزراندووە، بۆ خۆدزینەوە لە دانەوەی قەرز دەیەوێت خۆڵ بكاتە چاوی خەڵك و رای گشتی بەلارێدا ببات، ئەو كەسە 70 ملیار دینار قەرزدرای خەڵكەوە و حكومەت داوی كردووەتەوە، ھەروەھا ئەو كەسە تۆمەتبارە بە زەوتكردنی موڵك و ماڵی دەوڵەت و دەیەوێت ناوچەیەكی سەوزایی شاری سلێمانی بكات بە ڤیلا و بیفرۆشێتەوە، بە بڕیاری سەرۆكی حكومەتی ھەرێم، لە وەرگرتنەوەی قەرزەكان چاوپۆشی لە كەس ناكرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.