فرۆكەخانەیەكی نێوده‌وڵه‌تی به‌هۆی ده‌ركه‌وتنی نه‌خۆشی كورۆنا، له‌و وڵاته گه‌شته‌كانی بۆ ئێران راگرتووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، میدیاكانی عێراقیی بڵاویانكردەوە، فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پارێزگای نه‌جه‌ف به‌هۆی ده‌ركه‌وتنی نه‌خۆشی كورۆنا، له‌و وڵاته گه‌شته‌كانی بۆ ئێران راگرتووه.
میدیاكان له سه‌رچاوه‌یه‌كی ناو فڕۆكه‌خانه‌كه‌وه بڵاویانكردووەته‌وه، فڕۆكه‌خانه‌كه دوای ئه‌وه‌ی نه‌خۆشی كورۆنا له ئێران تۆماركرا، گه‌شته‌كانی بۆ ئه‌و وڵاته هه‌ڵپه‌ساردووه.
ئاماژەیان بەوەش كردووه، كه رێوشوێنی توندوتۆڵ گیراوه‌ته به‌ر له‌لایه‌ن كارگێڕی فڕۆكه‌خانه‌كه‌وه بۆ ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی له ئێرانه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه وڵات.
سه‌رچاوه‌كه ئاشكراشیكردوە، كه به‌م دواییه و به‌هۆی بارودۆخی وڵاته‌وه گه‌شته‌كان كه‌مبوونه‌ته‌وه، به رادەیهك هه‌فتانه ته‌نیا یه‌ك گه‌شت هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ به‌هۆی ده‌ركه‌وتنی كۆرۆنا له‌و وڵاته به‌ته‌واوی گه‌شته‌كان هه‌ڵپه‌سێردراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.