Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 04:26

تورکیا کوژرانی 50 سەربازی سووریای لە ئیدلب راگەیاند

توركیا: دوو سەربازمان كوژران و پێنج سەربازی دیكەشمان برینداربون
کوردستان TV
100%

وەزارەتی بەرگری توركیا كوژرانی دوو سەربازی وڵاتەكەی و برینداربوونی پێنج سەربازی دیكەی راگەیاندو ئاشكراشیكرد، لەبەرامبەر كوژرانی سەربازەكانمان، چەند پێگەیەكی سوپای سوریامان بۆردومانكردوەو یاتر لە 50 سەربازی ئەو وڵاتەمان كوشتوە. 

وەزارەتی بەرگری توركیا رایگەیاند، لەئەنجامی بۆردومانەكانی سەر ئیدلب لەلایەن سوپای سوریاوە، دوو سەربازمان كوژران و پێنج سەربازی دیكەشمان برینداربون.

ئاشكراشیكرد، لەبەرامبەر كوژران و برینداربونی سەربازەكانمان، به توندی وەڵامی سوپای سوریامان داوەتەوەو لەرێگەی بۆردومانكردنی ژمارەیەك پێگەوە زیاتر لە 50 سەربازی ئەو وڵاتەمان كوشتوە.

پێشتر سوپای سوریا بۆردومانی ژمارەیەك لەهێزەكانی توركیای كرد، كە بەئاراستەی گوندی "نێرب"ی باكوری رۆژئاوای سوریا دەرۆیشتن، ئێوارەی ئەمڕۆش، سوپای توركیا بۆردومانی ژمارەیەك پێگەی سوپای سوریای كرد.
 

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.