كاتژمێر هه‌شتی سه‌رله‌بەیانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، هه‌ڵبژاردنی یازده‌مین خولی په‌رله‌مانی ئێران ده‌ستی پێكرد، كه تێدا 7148 به‌ربژێر كێبڕكێ له‌سه‌ر 290 كورسی په‌رله‌مانی ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها بۆ به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان 55 هه‌زار بنكه‌ی ده‌نگدان له‌سه‌رتاسه‌ری ئێران كراونه‌ته‌وه و زیاتر له 57 ملیۆن كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه پێشتر 16 هه‌زار و 145 كه‌س داواكاری خۆ هه‌ڵبژاردنیان پێشكه‌ش كردبوو، به‌ڵام به‌هۆی شیاو نه‌بوونیان سه‌دا 56ی داواكارییه‌كان ره‌تكرانه‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه جگە لە هەڵبژاردنی پەرلەمان لە پارێزگاكانی تاران، قوم، فارس، خۆراسانی باکوور و خوراسانی رەزەوی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی شارەزایانی رێبەری بەڕێوەدەچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.