شاندی لایه‌نه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه ماوه‌ی سێ رۆژ بوو له به‌غدا بوو، كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق راگرت و نه‌گه‌یشتنه هیچ ئه‌نجامێك.
عه‌ره‌فات كه‌ره‌م ئه‌ندامی شانده‌كه به كوردستان تیڤی راگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌كانی شاندی هه‌رێم له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوی نه‌گه‌یشتنه هیچ ئه‌نجامێك و شێوازی مامه‌ڵه‌ی عه‌للاوی له‌گه‌ڵ شاندی هه‌رێم سه‌باره‌ت به مافه‌كانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك پێویست نه‌بوو و ئه‌و له‌سه‌ر قسه و هه‌ڵوێسته‌كانی خۆی سوربوو.
عه‌ره‌فات كه‌ره‌م راشیگه‌یاند، به‌هۆی شێوازی مامه‌ڵه و هه‌ڵوێستی عه‌للاوی كۆبوونه‌وه‌كانمان راگرتووه و ناكرێت به‌و شێوازه مامه‌ڵه‌یه‌ی عه‌للاوی له‌گه‌ڵ كوردستان، حكوومه‌ت پێكبێت و ئه‌و مامه‌ڵه و هه‌ڵوێسته‌ی عه‌للاوی له به‌رژه‌وه‌ندیی كوردستان نییه و هیچ رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵیدا نه‌كراوه.
ماوه‌ی سێ رۆژ بوو شاندی لایه‌نه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا بوون بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.