به پێی بڕیارێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاتوچۆی گه‌شتیاری له ته‌واوی سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئێران بۆ رێگری له گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا راگیرا، به پێی بڕیاره‌كه هه‌موو جۆره هاتنوچونێك تا كاتێكی نادیار راگیراوه.
له ئاگادارییهكیشدا، كۆمه‌ڵگه‌ی سنووری نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران رایدهگهنێت، به بڕیاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی له كاتژمێر 12ی شه‌وی رابردووه‌وه لە رووی گەشتیارییەوە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران داخراوە.
به پێی ئاگادارییه‌كه، پێدانی ڤیزا بۆ ھاتنە ژوورەوەی ھەڵگرانی پاسپۆرتی وڵاتی ئێران لە رێگای دەروازە سنوورییەکانەوە تا کاتێکی نادیار راگیراوه، ھەروەھا راگرتنی گەشتی ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان و عێراق بۆ وڵاتی ئێران تا کاتێکی نادیار وه‌ستێندراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، داوا لە ھەموو ھاووڵاتیانی کوردستان دەکەین بە مەبەستی گەشت کردن بۆ ئێران سەرەدانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران نەکەن.
هه‌روه‌ها کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانیش رایده‌گه‌یه‌نێت، دوای بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لە بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی پارێزگای سلێمانییەوە بنکەی نشینگەی پەروێزخان ئاگادار کرایەوە، کە لە كاتژمێر 12ی شه‌وی رابردووه‌وه هاتووچۆی گەشتیاران لە عێراقەوە بۆ ئێران و بەپێچەوانەشەوە رابگیرێت.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.