دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ پێنجشه‌ممه له لایه‌ن كه‌سێكی توندره‌وی ئه‌ڵمانی هێرشكرایه سه‌ر دوو كافی به‌هۆیه‌وه چه‌ند كه‌سێك كوژران و برینداربوون، رۆژنامە بەریتانییەكان رایانگه‌یاندووه كه به‌یانی ئه‌مڕۆ لە لەندەنی پایتەختى بەریتانیا، كەسێك لە كاتى نوێژ چووەتە ناو مزگەوتێكەوە و بە چەقۆ لە بانگبێژی مزگەوتەكەى داوە.
لەلاى خۆیەوە پۆلیسى لەندەن لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاند، بە چەقۆ هێرش كراوەتە سەر كەسێكى ته‌مه‌ن 70 ساڵى لە مزگەوتى ریگەنت پارك و برینداری كردووه، دواتر هێرشبه‌ره‌كه قۆڵبەستكراوه.
هه‌روه‌ها پۆلیسى لەندەن راشیگه‌یاند كه بریندارەكە ته‌ندروستی باشه ژیانى لە مەترسیدا نییە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.