وه‌زیری ته‌ندرووستی ئێران رایگه‌یاند: له ناوخۆی ئێران‌دا لانیكه‌م 25 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونه و 2 كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
شه‌وی رابردوو له تارانی پایته‌ختی ئێران و به سه‌رۆكایه‌تی ئیسحاق جه‌هانگیری جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆك كۆمار، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به رووبه‌رووبوونه‌وه و رێگری له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ڕێوه‌چوو.
دوای كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه، سه‌عید نه‌مه‌كی وه‌زیری ته‌ندرووستی ئیران به میدیاكانی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند: گوومان ده‌كرێت تا كۆتایی رۆژی پێنجشه‌ممه لانیكه‌م له ناوخۆی ئێران‌دا 25 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووبن .
هه‌روه‌ها گوتیشی: تا ئیستا 5 تووشبوو به ڤایرۆسی كۆرۆنا پشتڕاست كراونه‌ته‌وه كه به هۆیه‌وه دوو كه‌سیان له شاری قوم گیانیان له‌ده‌ستداوه.
سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی 3 كه‌سه‌كه‌ی دیكه وه‌زیری ته‌ندرووستی ئێران رایگه‌یاند: له ئیستادا 2 كه‌س له‌و تووشبوانه له نه‌خۆشخانه‌ی شاری قوم و ئه‌وه‌ی دیكه‌شیان له نه‌خۆشخانه‌ی شاری ئه‌راك خه‌وێندراون و له ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.