Erbil 38°C چوارشەممە 06 ئایار 12:39

سه‌رۆک بارزانی: هەڵوێستی کورد لەبارەی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو بەندە بە تێگەیشتنی لە دۆخی هەرێمی کوردستان

بوونی هێزەکانی ئەمه‌ریکا بۆ سەقامگیری و داهاتووی عێراق گرنگە
سه‌رۆك بارزانی
کوردستان TV
100%

سه‌رۆك بارزانی له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ئیندیپێندێنتی بەریتانی، له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی كورد بۆ به‌شداری كردن له‌ كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق رایده‌گه‌یەنێت، هەڵوێستی کورد لەبارەی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو، بەندە بە تێگەیشتنی لە دۆخی هەرێمی کوردستان. 

سەرۆک بارزانی راشیده‌گه‌یه‌نێت: محەمەد تەوفیق عەللاوی لە خێزانێکی بەرێز و ناسراوی بەغدایە، بەڵام ئەرکێکی قورسی لەسەر شانە، بەهۆی بوونی هەموو ئەو گروپە چەکدارانەی دەرچوو لە یاسا، ناتوانێت لە ئەرکەکەیدا سەرکەوتووبێت. 

گوتیشی، هەڵوێستی کورد سەبارەت بە سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو، بەندە بە رۆل و تێگەیشتنی لە دۆخی هەرێمی کوردستان. لەبارەی ئەمەریکاشەوە سەرۆک بارزانی روونی ده‌كاته‌وه‌، كه‌ ساڵی 2011 لەگەڵ چوونە دەرەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق نەبووم، لەو بڕوایە دابووم تیرۆر دەست بەسەر بەشێکی زۆری خاکی عێراقدا دەگرێت و مەترسیشی بۆسەر هەرێم دەبێت، ئێستاش کە بەهۆی ململانێکانی ئێران و ئەمه‌ریکا داوای دەرچوونی ئەو هێزانە دەکرێت، تەنیا بۆ راکێشانی سۆز و موزایەدەیە، چونکە بوونی هێزەکانی ئەمه‌ریکا، بۆ سەقامگیری و داهاتووی عێراق گرنگە. 

سه‌رۆك بارزانی روونیشکردەوە، گەر ئەمەریکا بکشێتەوە، وڵاتانی دیکەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیش دەکشێنەوە و دوای شەش مانگ، داعش دەگەڕێتەوە. 

سەرۆک بازرانی، سەرسوڕمانی خۆی نیشاندا، لە رۆڵبینینی دژ بەیەکی واشنتۆن لە باکووری سووریا و رایگەیاند، خۆزگە دەخوازم تێبگەم ئەمەریکا چی لە کوردانی سووریا دەوێت، ئەگەر مەبەستی پارێزگاریکردنیانە ئەوە شتێکی باشە، بەڵام ئەوەی بینیمان گومانی لەسەرە، کوردانی سووریا بە رادەیەکی زۆر متمانەیان بە ئەمەریکا لەدەستدا، بەڵام ئێستا خەریکە ئەو متمانەیە جارێکی دیکە دروست دەبێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.