Erbil 38°C دووشەممە 23 شوبات 00:07

دەستەی حه‌شدی شه‌عبی جێگره‌وه‌ی ئەبو مەهدی موهەندیسی دیاریکرد

له‌ دوای به‌ستنی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت
ئەبو مەهدی موهەندیس
کوردستان TV
100%

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا دەستەی حەشدی شەعبی كه‌سێكی وه‌ك جێگره‌وه‌ی ئەبو مەهدی موهەندیس دیاریكرد. 

ئەبو عەلی بەسری جێگری یاریدەدەری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی بە ئاژانسی دەنگوباسی واعی عێراقی راگەیاند: رۆژی پێنجشه‌ممه‌ و له‌ دوای به‌ستنی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت، دەستەی حەشدی شەعبی  رێككه‌تن كه‌ عەبدولعەزیز ئەبو فدەكی وه‌ك جێگره‌وه‌ی ئەبو مەهدی موهەندیس بۆ پۆستی سەرۆكی ئەركانی حه‌شدی شه‌عبی دیاری بكه‌ن. 

ئەبو عەلی بەسری راشیگه‌یاند: لەماوەی دوو ڕۆژی داهاتوو لەپاش ڕێككەوتنی حەشدی شەعبی، فەرمانی دیوانی بۆ دانانی ئەبو فدەك، لەلایەن فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراقه‌وه‌ واژۆدەكرێت.

ئەبو مەهدی موهەندیس جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی لە رێككه‌وتی 3ـی كانووی دووەمی 2020، لە بۆردومانێكی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی ئەمریكا لەگەڵ قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای قودسی سه‌ر به‌ سوپای پاسدارانی ئێران، لە نزیك فڕۆكەخانەی بەغدای نێودەوڵەتی كوژران.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.