Erbil 38°C دووشەممە 23 شوبات 02:06

گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین دۆزرایەوە

قوربانیانی دەستی داعشن و له‌ساڵی 2015 كوژراون
کوردستان TV
100%


فەرمانگەی كاروباری پارێزگاری گۆڕە بەكۆمەڵەكانی سەر بە دەزگای شەهیدانی عێراق، دۆزینەوەی گۆڕێكی بەكۆمەڵی دەستی چەكدارانی ڕێكخراوی داعشی لە پارێزگای سەڵاحەدین ڕاگەیاند.

فەرمانگەی كاروباری پارێزگاری گۆڕە بەكۆمەڵەكانی سەر بە دەزگای شەهیدانی عێراق، لە ڕاگەیەندراوێكدا، ئاشكراى كردووه‌ " تیمی هونەریی تایبەت بەگەڕان و پشكنین بەدوای گۆڕە بەكۆمەڵەكانی سەر بە فەرمانگەی كاروباری پارێزگاری لە گۆڕە بەكۆمەڵەكانی دەزگای شەهیدان، گۆڕێكی بەكۆمەڵی نوێی لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین دۆزیوەتەوە".

بەپێی ڕاگەیەندراوەكە" ڕووفاتەكانی ناو گۆڕەكە هی قوربانیانی دەستی چەكدارانی داعشن و مێژووەكەی بۆ ساڵی 2015 دەگەڕێتەوە و لەنێو بیرێكدایە كە قوڵییەكەی 20 مەتر دەبێت".

لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەش دراوە "تیمی تایبەتی گۆڕە بەكۆمەڵەكان بەهاوكاری كارمەندانی پزیشكە دادوەری ڕووفاتەكانیان دەرهێناوەتەوە بەمەبەستی ئەنجامدانی پشكنین بۆیان و دۆزینەوەی ناسنامەیان و ڕادەستكردنیان بەكەسووكاریان بۆئەوەی بنێژرێن".

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.