بەرپرسانی ئیسرائیل ئەمرۆ هەینی رایانگەیاند، یەكەمین حاڵەتی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە.
بەرپرسانی ئیسرائیل رایانگەیاند، ئەمڕۆ هەینی، 11 هاوڵاتی ئیسرائیلی گەیشتنەوە وڵاتەكەیان كە بەشێك بوون لەو گەشتیارانە لە دوو هەفتەی رابردوودا لەناو كەشتی "دایموند پرینسیس" لە یابان بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیریان خواردبوو.
ئاماژەیان بەوەشكردوە،"دوای پشكنینی نوێ بۆ ئەو 11 هاوڵاتییە، دەركەوتوە یەكێك لەوانە توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە."
میدیاكانی ئیسرائیل باس لەوەدەكەن كە لەئێستادا ئەو 11 هاوڵاتییە ئیسرائیلییە خراونەتە شوێنی تایبەت و بە وردی چاودێری تەندروستیان دەكرێت بەمەبەستی رێگریكردن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەكەیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.