Erbil 38°C چوارشەممە 06 ئایار 12:39

لە ئیمارات دوو حاڵەتی دیکەی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکرا 

ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا لە ئیمارات گەیشتە 11 حاڵەت
کوردستان TV
100%


ئەمرۆ هەینی وەزارەتی تەندروستی و خۆپاراستنی ئیمارات رایگه‌یاند" دوو حاڵەتی دیكەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەكەدا تۆماركراوە، كە یەكێكیان تەمەنی 34 ساڵە و هەڵگری رەگەزنامەی فیلیپینە، ئەوی دیكەیان 39 ساڵە و خەڵكی بەنگلادیشە.
كەرتی تەندروستی وڵاتیش دڵنیاییداوە لە جێگیربونی تەندروستی هەردووكیان.

ئاماژەی بەوەشكردوە" لەئێستادا هەردوو توشبوەكە چارەسەر وەردەگرن و كەرتی تەندروستی وڵاتیش دڵنیاییداوە لە جێگیربونی تەندروستی هەردووكیان".

بە تۆماركردنی ئەو دوو حاڵەتە نوێیە، ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا لە ئیمارات گەیشتە 11 حاڵەت و تا ئێستاش 3 لەوانە ڤایرۆسەكەیان تێپەڕاندوەو گەڕاونەتەوە ماله‌وه‌.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.