ئه‌مڕۆ هه‌ینی 21ی شوباتی 2020، حه‌مید ئاكره‌یی، وه‌زیری پێشووتری گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه له ڤیه‌نای پایته‌ختی نه‌مسا كۆچی دوایى كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان حه‌مید ئاكره‌یی، له ته‌مه‌نی 74 ساڵیدا له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی نه‌مسا كۆچی دوایكردوه و بڕیاره له رۆژانی داهاتوودا ته‌رمه‌كه‌ی بگاته‌وه ئاكرێ و له‌وێ به‌خاك بسپێردرێت.
د. حەمید ئاكرەیی له ساڵى 1996 وەزیرى گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن بوو له حكوومەتى هەرێمى كوردستان و له ساڵى 1998 وەزیری كشتۆكال بوو له حكوومەتى هەرێمى كوردستان، له ئاكرێ رولەكى مەزن و بەرچاو هەبووە ل بوارى رۆشنبیری و ئەدەبی و جڤاكییدا.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.