له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ مالپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه ، نه‌خۆشخانه‌ى ئاشتى له سۆران رایده‌گه‌ێنێت ، بۆ پشكنینی ئەم هاووڵاتیانەی لە ئێران گەڕاونەتەوەو لە دوو هۆتێلی شاری سۆران نیشتەجێكراون، دوو تیمی پزیشكی پێكهێنراون و تائێستا هیچ حاڵەتێكی گوماناوی تۆمار نەكراوە.
راشیده‌گه‌یه‌نن، دوای گەڕانەوەی سەدان هاووڵاتی بە دەروازەی سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، لە دوو هۆتێلی شاری سۆران نیشتەجێكراون، بۆ ئەم مەبەستە دوو تیمی پسپۆری پزیشكی، لەژێر سەرپشتی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئاشتی پێكهێنراون، پشكنین بۆ هەموو ئەو كەسانە كراوە كە لە ئێران گەڕاونەتەوە.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه خۆشبەختانە لە پشكنینەكاندا هیچ حاڵەتێكی گوماناوی تۆمار نەكراوەو پێویست بەهیچ دڵەڕاوكێ ناكات.
نه‌خۆشخانه‌ى ئاشتى له‌سۆران ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه تیمی یەکەمی پزیشى پێك هاتوون له:
۱_دکتۆر کاروان جه‌ماڵ_بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئاشتی
۲_ئاری ئازاد _بەرپرسی بەشی دڵنیایی جۆری لەنەخۆشخانەی ئاشتی
تیمی دووەمی پزیشكیش بریتین له:
۱_شێرزادسه‌عید ه‌نبی_بەرپرسی بەشی نەخۆشییە گوازراوەکان لە نەخۆشخانەی ئاشتی
۲_مه‌حیه‌دین ئیسماعیل ئیبراهیم _کارمەندی بەشی نەخۆشییە گوازراوەکان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.